AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٥ ١٤:٠٣

مێدیاکانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی:

لاهوور شێخ جەنگی خەریکی ئامادەکردنی هێز بۆ تێکدانی ئاسایشی سلێمانیە

لاهوور شێخ جەنگی خەریکی ئامادەکردنی هێز بۆ تێکدانی ئاسایشی سلێمانیە

هاوکات لەگەڵ توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە نێوان هاوسەرۆکە پێشووەکانی یەکێتی نیشتمانی، مێدیا نافەرمییەکانی ئەو پارتە پاگەندە دەکەن کە لاهوور شێخ جەنگی خەریکی ئامادەکردنی هێز بۆ تێکدانی شاری سلێمانیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەندێک مێدیای نافەرمی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کە لە ژێر چاوەدێری بافڵ تاڵەبانین، بە بڵاو کردنەویە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ژمارەیەک کەسی چەکدار خەریکی پەروردە و ڕاهێنانی سەربازین، پاگەندەیان کرد کە ئەو کەسانە سەر بە لاهوور شێخ جەنگین و لە هۆتێل کالاەزاری شوێنی دانیشتنی انوبراو، خەریکی رێکخستن و ئامادەکاری بۆ دروست کردنی نائەمنی لە سلێمانی و لاڕێ بردنی ناڕەزایەتییەکانن.

ئەو مێدیاگەلە، ئەو گرتەیە بەڵگەیەک بۆ ئەو قسەی خۆیان دەزانن.

لە ئەو گتەیەدا گفتوگۆی تەلەفۆنی کەسێک بە ناوی ئاکام تۆکنی کە لە نزیکەکانی لاهوور شێخ جەنگییە بڵاو دەبێتەوە کە لەگەڵ کەسێکی دیکە خەریکی قسەیە و دەڵێت هێزە چەکدارەکانی ئامادەن و ویستم بە خۆش بڵێم! کاک پۆڵاد برای لاهووریش ئاگادارە، ئەگەر دەمانەوێت کارێک ئەنجام بدەین، ئەنجامی دەدەین و ئەوەی کە بڵێن چی بکەم و کاروبارەکان رێکبخەم.

News ID 40108

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha